لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک و یەتیمخانەیەک لە کەناری غەززە کە ئاوارەکانی فەلەستینی تێدا دەمان ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و هێرش سەر مەدەنییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی زەرقای گەڕەکی توفاح لە کەناری غەززە کە ئاوارەکانی فەلەستینی تێدا دەمان.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ١٧ کەسیش بریندار بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر یەتیمخانەی ئەمەل لە کەناری غەززە ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش بریندار بوون.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤١ هەزار و ٦٣٨ کەس شەهید بوونەتەوە و ٩٦ هەزار و ٤٦٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی نوقمبوونی ٢ بەڵەمی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی جیبوتیک ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە دوای داگیرکردنی ٤٠٠ مەتر خاکی لوبنان کێشانەوە.